له شه‌ڕێكی وه‌حشیگه‌رانه ونامۆدا، له هیندستان مه‌یموونه‌كان له تۆڵه‌ی كوشتنی بێچوویهكیاندا ته‌نیا، له ماوه‌ی مانگێكدا 250 توله‌سه‌گیان كوشتووه.
چیرۆكی شه‌ڕه‌كه‌دا به‌م شێوه بوو، كاتێك دوو سه‌گ بێچووه مهیموونێكیان كوشتووه، مه‌یموونه‌كان بۆ تۆڵه ساندنه‌وه ،هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر توله سه‌گه‌كان ،تائێستا 250 توله‌سه‌گیان ڕفاندووه به شێوه‌یه‌كی وه‌حشیگه‌رانه توله سه‌گه‌كان ده‌به‌نه‌سه‌ر شوێنێكی به‌رزه‌وه ئینجا فرێیان ده‌ده‌نه خواره‌وه.
شایانی باسه ئه‌و گونده‌ی ئه‌و رووداوه‌ی لێی روویداوه (لاوول)، تائیستاش مه‌یموونه‌كان له شه‌ڕه‌كه به‌رده‌وامن به‌جۆرێك له هه‌ر شوێنێك ،تولهسهگێكیان بینیبێت ده‌یڕفێنن و له به‌رزاییه‌وه هه‌ڵیان دهدهنهخوارهوه، دانیشتوانیانی گونده‌كه هانایان بۆ پۆلیس بردووه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و كێشه بێنێت.
ئا- كامران
ژێده‌ر-روسیا ئه‌لیه‌وم
ڤیدیۆ..له تۆڵه‌ی کوشتنی بێچووه مه‌یموونێک تا ئێستا مه‌یمونه‌کان 250 توله سه‌گیان کوشتووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.