به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند: حەوت کەس ده‌ستگیركراون كه هه‌وڵیانداوه بە ڤیزای شنگنی ساختەوە لە سلێمانییەوە بۆ لوبنان گەشت بکەن دواتر بڕۆنە ئەڵمانیا.
ئەمڕۆ دووشەممه 20 ى 12 ى 2021 ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نشینگه‌ی پارێزگای سلێمانی له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه: ئەفسەران و كارمەندانی بنكەی نشینگەی فڕۆكەخانەی سلێمانی، كە سەر بەڕێوەبەرایەتیمانە، به‌یانی ئه‌مڕۆ لە گەشتی (سلێمانی- بەیروت) توانیان حەوت گەشتیار دەستگیر بكەن، كە پێنج كەسیان هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی بوون و دووانەكەی دیكەشیان هەڵگری رەگەزنامەی ئێرانی بوون، كە هەستابوون بە ساختەكردنی حەوت ڤیزای شنگنی وڵاتی ئەڵمانیا، دەیانویست بەهۆیەوە لە ڕێگای بەیروتەوە گەشت بۆ وڵاتی ئەڵمانیا بكەن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ڕاشیده‌گه‌ێنێت: دوای ئاشكراكردنی ساختەكەرییەكەیان، هەر حەوت گەشتیارەكە ڕادەستی بنكەی پۆلیسی فڕۆكەخانە كران و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە.
نشینگه‌ی سلێمانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: ئەفسەران و كارمەندانی بنكەی نشنیگەی فڕۆكەخانە، لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندین جار بەڵگەنامەی گەشتكردنی ساختەیان ئاشكرا كردووە و خاوەنەكانیان ڕووبەڕووی یاسا كراونه‌تەوە.
داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.