پاش دواكەوتنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك 200 ملیار دینارەكەی بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان.
لە راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان بڵاویكردهوه: پاش دواكەوتنی بۆ ماوەی چەند رۆژێك ئەمڕۆ دوو شەممە رێكەوتی 2021-12-20، كاتژمێر 12:30 خولەك، بڕی 200 ملیار دینار بەپێی رێكەوتنی هەرێم-بەغدا گەیشتە هەرێمی كوردستان.
پێشتر، وەزارەتى دارایى لە بارەى خاو دابەشکردنى موچەى فەرمانبەران رایگەیاندبوو کە حکومەتى فیدڕاڵی لە ناردنى 200 ملیارەکە دواکەوتوە، بۆیە لە داهاتى مانگى 12 موچەى تهواوی شوێن و وهزارهتهكان دابهشدهكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.