Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 15:01

دیالە.. خۆپیشاندانی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان به‌ مه‌به‌ستی دامه‌زراندنیان بەردەوامە

کوردستان TV
100%

ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن کە لە میانیدا داوا دەکەن کە لە کەرتی گشتییدا دابمەزرێندرێن.
میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە20 ى 12 ى 2021، ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان لە شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی عێراق، درێژەیان بە خۆپیشاندان داوە.
ئاماژەیان بەوەیش داوە کە لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران رێگای بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ناوەڕاستی شاری باقووبە داخستووە و داوا دەکەن لە کەرتی گشتییدا، دابمەزرێندرێن.
بەپێی میدیای عێراقی لە میانی خۆپیشاندانەکاندا، خۆپیشاندەران جەختیان کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە بەردەوام دەبن لە ئەنجامدانی خۆپیشاندان، تا ئەو کاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکرێت.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.