گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەو بارانەی لە چەند رۆژی ڕابردوودا باریوە، سوودێکی باشی بۆ جووتیاران دەبێت و دەتوانن دەست بە چاندن بکەن، چونکە بارانی پێویست باریوە و پەڵەشی داوە.
حوسێن حەمەکەریم، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان رایدهگهێنێت: دوای ئەو شەپۆلەی بارانبارین کە ھەرێمی کوردستانی گرتەوە، جووتیاران دەتوانن دەست بە چاندن بکەن و گەنم و جۆی خۆیان بچێنن، کە خوای گەورە ھاوکار و پشتیوان بێت و باران بەردەوام بێت لە مانگی سێ و چواردا، زۆر گرنگە بۆ دانەوێڵە، بۆیە جووتیاران دەتوانن دەست بە تۆوکردن بکەن، چونکە پەڵەی داوە و بارانی باش باریوە، بەڵام بۆ مانگەکانی دیکەش پێویستمان بە بارانبارین ھەیە، چونکە 20 تا 30 ملم زەوی شێ وەرگرێت، دەشێ بۆ تۆوکردن.
دهشڵێت، ساڵانە نزیکەی چوار ملیۆن دۆنم زەوی دەشێ بۆ چاندن ئەگەر باران ببارێت لە ھەرێمی کوردستان.
گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات، لە ناوچەکانی مسۆگەر پێویستە باران ساڵانە لە سەرووی 400 ملم بێت و بۆ ناوچەکانی دیکەش پێویستە 200 تا 400 ملم باران ببارێت، کە بە شێوەیەکی یەکسان باشە.
راشیدهگهینێت، ھەرچەندە بارانبارین ھەندێک دواکەوت و کاریگەریی لەسەر بەرھەم دەبێت، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی باشە و سوودی باشی بۆ جووتیاران دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.