Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 12:54

لە هەولێر بۆ بەرگرتن لە لافاو سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان خرانە ئامادەباشییەوە

کوردستان TV
100%

 

نووسینگەی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، لە هەولێر بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى لافاو، سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان خرانە حاڵەتى ئامادەباشییەوە.

نووسینگەی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆى ئەمرۆ دووشەممە بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و ئامادەبوونى عەلى ڕەشید سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاى هەولێر و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان، سەبارەت بە ڕووبەرووبوونەوە و بەرگرتن لە مەترسیەکانى لافاو، لەدیوانى پارێزگا، کۆبوونەوەیەکى فراوان ئەنجامدرا.

ڕاشیگەیاند: لەکۆبوونەوەکەدا پارێزگارى هەولێر سەرجەم لایەنەکانى ڕاسپارد  وەک ئامادەباشى بۆ قۆناغى دووەمى کاریگەریى ئەو شەپۆلەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردووە و وا پێشبینى دەکرێت له‌ كاته‌كانى ئێوارەى ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بارانبارین دەست پێ بکاتەوە و لە کاتەکانى شەودا بارانبارین زیاتر بێت و هەندێك جار لێزمە باران ببارێت تاوەکو ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌. جەخت لەوە کرایەوە کە هەرچى زووە و پەلەبکەن لە گرتنەبەرى هەموو ڕێوشوێنێکى پێویست بۆ بەرگرتن و ڕووبەڕوو بوونەوەى مەترسیەکانى لافاو، لەدواى کۆبوونەوەش لە هەموو ئەو شوینانەى کە مەترسى دروستبوونى لافاویان لەسەرە تیمەکان و ئامێرى پێویست دابینکرا و تەواوى هێزەکانى (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، هاتوچۆ و بەرگرى شارسانى) و (قائیمقامیەتەکان و ناحییە و تەندروستى و شارەوانیەکان و ناوەندى قەیرانەکانى پارێزگا) و تەواوى فەرمانگەکان بکەونە حاڵەتى ئامادەباشى تەواو بۆ هەر ئەگەر و ڕووداوێکى نەخوازاروو و پاراستنى سەرو ماڵ و گیانى هاووڵاتییان و دەوامى شەوانە بڕیارى لێبدرێت.

هەروەها لە ڕاگەیانراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "لە تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى چەند ڕۆژەى ڕابردووى تیمەکان کرا لە بە هانەوەچوون و یارمەتیدان و پاککردنەوەى ئەو شوێنانەى بەهۆى لافاوەکەى ڕۆژى هەینى ڕابردوو دووچارى زەرە و زیان هاتن، پارێزگاری هه‌ولێر دەستخۆشى لە سەرجەم دامودەزگا پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوە خێرخوازییەکان و هەموو ئەو کەس و لایەنانەى کرد هەر لە سەرەتایی ڕووداوەکەدا دەستى هاوکارى و یارمەتیان بۆ لێقەوماو و زیانلێکەوتووان درێژ کرد و به‌شداربوون له‌ به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی لێقه‌وماو و هه‌رچی پێویست بوو بۆ هاوكاریكردنیان درێغییان نه‌كرد.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.