Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 12:54

کارەکانی فراوانکردنی کەند و ڕێڕەوی ئاوی قورس بۆ بەرگرتن لە لافاو لە گردجوتیار بەردەوامە

کوردستان TV
100%

 

وەزارەتی شارەوانی لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ كارەكانی فراوانكردنی كەند و ڕێڕەوی ئاوی قورس لە گردجوتیار دەکات و ڕای دەگەیەنێت، کارەکان بەرەوپێشچوونی باشییان بەخۆیەوە بینیووە.

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند: ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ئەمڕۆ دووشەممە  لە درێژەی بەسەركردنەوەكانیدا بۆ زۆنەكانی زیانلێكەوتووی لافاو، دووجار واتە سەرلەبەیانی و ئێوارەكەیشی سەردانی سنووری گردجوتیاری كرد و لە نزیكەوە بەدواداچوونی بۆ كارەكانی خاوێنكردنەوە و فراوانكردنی كەند و ڕێڕەوی ئاوی قورس لە گردجوتیار كردەوە و هەروەها هەڵسەنگاندنی بۆ چۆنیەتی بەڕێوەپێشچوونی كاری تیمەكان كرد و ڕێنمایی پێویستی پێدان بۆ ئەوەی لە ماوەیەكی كەمدا سەرجەم كارەكان بە باشی تەواو بكەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "چەند ڕۆژێكە تیمەكانی شارەوانیی هەولێر و دامودەزگەكانی تری سەر بە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار سەرقاڵی خاوێنكردنەوە و فراوانكردنی كەندی سرووشتی و ڕێڕەوەكانی ئاوی قورسن لە سنووری گردجوتیار و تاوەكو ئێستا كاری زۆر باش كراوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش سەردانی گردجوتیاری كرد."

هەروەها وەزارەتی شارەوانی ئاماژە بەوەش دەکات کە "تاوەكو ئێستا لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە لە سەرجەم شوێنەكانی زیانلێكەوتووی لافاوەكە كاری زۆر باش لە بواری خاوێنكردنەوە و فراوانكردنی كەندە سروشتییەكانی سنوورەكە كراوە و وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش وێڕای دەستخۆشی لە تیمەكانی شارەوانی، هاوكات جەختیشی كردەوە پێویستە لە ماوەیەكی زۆر كەمدا كارەكان تەواو بكەن بۆ ئەوەی مەترسیی لافاو لەسەر سنوورەكە نەمێنێت."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.