وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كورستان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق جه‌ختی كرده‌وه كه پڕۆسه‌ی چاكسازی له‌نێو هێزی پێشمه‌رگه پڕۆسه‌یه‌كی حه‌تمییه و ئیڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنمان تێیدا به‌هێزه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ ماتیۆ تۆڵه‌ر باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و شاندێكی دیبلۆماسی و سه‌ربازی یاوه‌ری كۆبووه‌وه.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند: له كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆی پڕبایه‌خ و به‌رهه‌مدارمان كرد له‌سه‌ر پرۆسه‌ی ریفۆرمی سه‌ربازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و دواین پێشهات و ڕووداوه‌كانی ناوچه‌كه و میكانیزمه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تیرۆریستانی داعش.
ڕاشیگه‌یاند: به به‌رێز باڵیۆزی ئه‌مریكا و شاندی یاوه‌ریمان گوت كه چاكسازی پڕۆسه‌یه‌كی حه‌تمییه و به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌گه‌رچی له‌مپه‌ڕ و ئاسته‌نگه‌كان زۆریشبن، به‌ڵام ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن و جێبه‌جێكردنی ئه‌و پڕۆسه‌یه به‌هێزه و له جێبه‌جێكردنیشی ناوه‌ستین.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه گفتوگۆی به‌رهه‌مدارمان له‌سه‌ر گرفته‌كانی سه‌ر ڕێی پڕۆسه‌ی چاكسازی كرد و له‌مباره‌یه‌وه باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق دووپاتی كرده‌وه كه وه‌ك ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بن له نه‌هێشتنی ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی دێنه به‌رده‌م پڕۆسه‌ی ڕیفۆرمی پێشمه‌رگه.
شۆڕش ئیسماعیل ڕاشیگه‌یاند: له قۆناغی ئێستای مه‌ترسییه‌كانی تیرۆریستانی داعش و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یان، پێویستیمان به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی هه‌مووان هه‌یه، هه‌روه‌ها سوپاسی هێزه‌كانی ئه‌مریكامان كرد له یارمه‌تییه به‌رده‌وامه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه له پێناو پاراستنی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه و تێكشكاندنی تیرۆریستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.