تەندروستی ڕاپەڕێن بڵاویکردەوە کە بڕی 24 تەن زەیتون و ترشیاتی بەسەرچوو لەکارگەی ترشیاتی ئانا لەڕانیە دەستی بەسەردا گیرا.
لە ڕاگەیانراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی ڕاپەڕین ئەمڕۆ دووشەممە هاتووە کە " لێژنە هاوبەشەکانی تەندروستی ڕاپەڕین و قایمقامیەتی قەزای ڕانیە بڕی 24 تەن زەیتوون و ترشیاتی بەسەرچوویان لە کارگەی ترشیاتی ئانا دەست بەسەردا گرت."
هەروەها ئەوەش هاتووە کە "کارگەکە دواى ماوەى بەسەرچوونى ترشياتەكە ھەستاوە بە لە قتوونان و دانانى بەروارى نوێ و خستنە بازاڕەوە، بۆیە لێژنەکە بڕياریدا بە داخستى كارگەكە و خاوەنەکەشی ڕووبەڕووی یاسادەکرێتەوە."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.