لە ڕاگەیانراوێکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق دووپاتی کردەوە کە تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕاوە نوێیەکەی کۆڕۆنا کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە تۆمار نەکراوە.
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند: تا ئێستا هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئۆمیکڕۆن لە عێراق تۆمار نەکراوە و بە بەردەوامی چاودێری ناوەندی تەندروستی دەکەن و هۆشداری دەدەنە هاووڵاتییان لەسەر پەتاکە.
ڕاشیگەیاند: لە توانای وەزارەتەکەیاندا هەیە ڕووبەڕووی ڤایرۆسەکە ببنەوە، بە هەمانشێوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەکرێت لە ڕێگەی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە کۆبوونەوەی کۆمەڵایەتی و بەستنی ماسک و وەرگرتی ڤاکسین و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان کۆنتڕۆڵی ڤایرۆسەکە بکەین.
هەروەها ئاماژە بەوەش کرا کە لێکۆڵینەوە لەسەر پەتاکە بەردەوامە و جەخت لەوە کرایەوە کە ڤاکسین بەشێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر ڤایرۆسە نوێیەکە هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.