سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان دهڵێت، ئاههنگ و بۆنهكانی سهری ساڵی زایینی تووشبوون به جۆری نوێی كۆرۆنا به ناوی ئۆمیكرۆن زیاد دهكات، تهنانهت ئهو كهسانهش كه ڤاكسینیان وهرگرتووه.
سەرۆکی پەیمانگەی نیشتمانیی ئەمریکا بۆ نەخۆشییە گوازراوەکان ڕایگەیاند: نابێت ئۆمیکڕۆن بە کەم بزانرێت و توانایەکی زۆری بۆ گواستنەوە هەیە و بە جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
ڕاشیگەیاند: رێژەی کەمیی ئەوانەی لە ئەفریقای باشوور بەهۆی ئۆمیکرۆنەوە رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێن لەبەر ئەوە نییە کە ئۆمیکرۆن لاوازە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس تیایدا، بەرگریی گشتیی دروستبووه.
فاوچی هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە لە یەک دوو هەفتەی داهاتوودا لە ئەمریکا نەخۆشخانەکان فشاری زۆریان دەکەوێتەسەر، بەتایبەتیش ئەو ناوچانەی کە رێژەی وەرگرتنی ڤاکسین تیایاندا نزمە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.