له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان بەرنامەی رۆژەڤی کوردستان سه‌باره‌ت به پرسی عێراق و کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق له خولی چوارەم رایگه‌یاند :
زیاتر له 2 مانگه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به كۆتا هاتووه به‌ڵام ئه‌نجامی كۆتایی په‌سه‌ند نه‌كراوه به‌هۆی ناڕه‌زایی هه‌ندێ لایه‌نی سیاسی ، بڕیاریشه 22ی ئه‌و مانگه دوا واده بێت بۆ په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌لبژاردن .
له‌مباره‌وه دكتۆر روونیكرده‌وه ئه‌و دواكه‌وتنه‌ی ئه‌نجامه‌كان چاوه‌ڕوانكراو بوو ، بارودۆخی سیاسی لایه‌نه‌كان نائاسایی و ناڕێك بوو ، چاوه‌ڕوانی توندوتیژیشی لێ ده‌كرێت .
ئه‌و لایه‌نه ناكۆكانه رێكنه‌كه‌وتوون له سه‌ر شێوازی قبوڵكردنی ئه‌نجامه‌كان ، دادگای فیدراڵیش نایه‌وێ شتێك بكات زیاتر گرفته‌كه قوڵ بێت له نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان .
هه‌موو لایه‌ك چاوه‌ڕان ده‌كات كه دادگای فیدراڵی رۆژی پێنجشه‌ممه بزانین چی ده‌كات .
ئه‌و حكومه‌ته‌ی داهاتوو ده‌ستی كراوه‌تر ده‌بیت ، به‌وه‌ی پشتیوانی نێو ده‌وڵه‌تی ده‌بێت ، وه ده‌توانێت زاڵ بێت به سه‌ر گرفته‌كان . ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش هه‌وڵ بدات یاسای هه‌لبژاردنه‌كان بگۆڕێت .
حكومه‌ت یان به ته‌وافوق یان به زۆرینه دروست ده‌بێت . به‌رای من زیاتر به‌ره‌و ته‌وافوق ده‌چێت .
كورد هه‌ڵوێستی تا ئێستا چاوه‌ڕوانی ماڵی شیعه‌ن ، بزانێت ئه‌وان چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه . كورد پێویسته شریك بێت نه‌ك موشاریك ، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌ن وبڕیار بێت له ناو حكومه‌تدا .
هه‌ر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست هەڤاڵ عبدلسلام بەرواری ، مامۆستای زانكۆ رایگه‌یاند :
نابی چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه هه‌لبژاردن دووباره ده‌بێته‌وه ، ده‌سته‌ی دادگه‌ری چه‌ند گۆرانكارییه‌كی ئه‌نجامدا ، به گۆڕینی چه‌ند كورسییه‌ك ، یاسا روون و ئاشكرایه ، پێویسته دوای راگه‌یاندن بزانیین ئایا 25% كۆتایه یاخود نا ؟ ناكرێت به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌ستكاری ئه‌نجامه‌كان بكرێت ئه‌وه‌ش دژی یاسا و رێنماییه‌كانی كۆمسیۆنه .
ده‌كرێت دادگای فیدراڵی ئه‌و حاله‌تانه دیاری بكه‌ن ، بۆچوونی خۆیان دیاری بخه‌ن . عێراق پێویسته ڕیگه‌یه‌ك بگرێت كه هاوسه‌نگی تێك ده‌ده‌ن .
سه‌دریه‌كان هه‌وڵ بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی زۆرینه ده‌كه‌ن ، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن ده‌یانه‌وێت ببنه شه‌ریك كه‌چی له هه‌لبژاردنه‌كان دۆڕاون .
بۆیه دوای یه‌كه‌م دانشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كوتله‌كان دیار بن كه هاوپه‌یمانی ده‌نوێنن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمان و گه‌وره‌ترین كوتله راپسپێردرێت حكومه‌ت پێك بهێنن .
هه‌لوێستی سیاسی كورد ئه‌وه‌یه ناچینه ناو هاوپه‌یمانییه‌ك كه لایه‌نێك بین له سه‌ر پشتگیری لایه‌نێك و په‌راوێز كردنی لایه‌نێكی دیكه .
كورد وه‌كو مه‌بده‌ئێك هه‌وڵی بۆ ئه‌وه‌یه له گه‌ڵ زۆرینه بێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ره‌و ته‌وافوق چووین ئێمه‌ش لایه‌نێك ده‌بین كه خۆمان بگونجێنیین له گه‌ڵ لایه‌نه‌كان .
دارشتنی : سوهێل تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.