باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ میری ئێزیدییان و سەرکردۆی ڕۆحی ئێزیدییان کۆبوونەوە، جەخت لە پابەندبوونی ئەمریکا لە پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگەی ئێزیدییان و پێکهاتە ئایینییەکانی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند: ماسیۆ تۆلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لەگەڵ میر حازم بەگ میری ئێزیدیان و بابە شێخ عەلی ئەلیاس سەرکردەی ڕۆحیی ئێزیدیان کۆبووەوە و پێکەوە گفتوگۆیان کرد دەربارەی ئەو کێشانەی لە عێراق ڕووبەڕووی کۆمەڵگەی ئێزیدیان دەبنەوە.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە پشتیوانیکردن لە کۆمەڵگای ئێزیدیان و پێکهاتە ئایینی و ئێتنیکیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.