پەروەردەی دەشتی هەولێر ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە پشووە لەسەرجەم قوتابخانەکانی سنووری دارەتوو و قوشتەپە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر لە راگەیانراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە "بەهۆی بارانی بەخۆر مەترسی دروستبوونی لافاو لەپێناو سەلامەتی قوتابییان و مامۆستایانی ئەو سنوورانە سبەی سێشەممە دەوام لە قوتابخانەکانی سنووری دارەتوو و قوشتەپە ڕادەگیرێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.