Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 10:54

حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی 16 قوربانی لە فەڕەنساوە دەگەڕێنێتەوە هەولێر

کوردستان TV
100%

 

حکوومەتی هەرێمی کوردستان تەرمی ئەو قوربانییانەی کە لە نۆکەندی ئینگلیزدا گیانیان لەدەستدا لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە دەگەڕێنێتەوە هەرێمی کوردستان. 

جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێرەوە، کاتژمێر 03:45 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی ھەینی تەرمی ئەو 16 قوربانییەی کە لە ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی 24/11/2021 بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

ڕاشیگەیاند: گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان ماوەی مانگێک دوا کەوت کە ئەوەش بە هەماهەنگی لە نێوان نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێم لە فەڕەنسا لەگەڵ وەزارەتی داد و ناوخۆ و پۆلیس و تیمی لێکۆڵەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەچوو.

هەروەها ئاماژە بەوەش دەکات کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو قوربانییانە، داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکات کە نەکەونە داوی کەسانێک کە بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن و جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو قاچاخچی و کەسانەی کە فریوی هاونشتمانیانمان دەدەن بۆ ئەوەی وڵات بەجێبهێڵن، بێ وەڵام بەجێ ناهێڵێت و ڕووبەڕووی یاسایان دەکاتەوە تاوەکو بە سزای خۆیان بگەن.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.