بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردۆتەوە و ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە پشووە لەسەرجەم پەروەردەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
بەڕیوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیانراوێکدا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە "پاش وەرگرتنی ڕەزامەندی جەنابی وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر وەک ئامادەسازیی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا، سبەی سێشەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکوومی و ناحکوومی) لە سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جگە لەپەروەردەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی دەبێت."
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.