کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت شەپۆڵی باران بارین تا کاتژمێر 12ـی ئەمشەو بەردەوام بێت، پاشان کاریگەرییەکانی لاوازبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە کە " لە ناوچه شاخاويیه‌كانى باكوور و باكوورى ڕۆژهه‌ڵاتى پارێزگای هه‌ولێر بارانى به لێزمه‌ى لێ ده‌بارێت و سه‌نته‌رى شار و ناوچه‌كانى سه‌ره‌وه‌ی پيرمام تا خهليفان پێشبينى بارانى مامناوه‌ندى لێ ده‌كرێ و ناوچه‌كانى ده‌شتى هه‌ولێر (قوشته‌په و ته‌ق ته‌ق .... هتد )پێشبينى بارانى به‌لێزمه و هه‌وره تريشقه‌ى لێده‌كرێ.
لە ڕاگەیانراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە " لە ناوچه‌كانى ئيداره‌ى ڕاپه‌ڕين پێشبينى ده‌كرێ بارانى مامناوه‌ند ببارێ و كه‌مێک هه‌وره تريشقه‌ى له‌گه‌ڵ بێت، هەروەها لە سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه پێشبينى بارانى مامناوه‌ند و بارانى به‌لێزمه‌ى دەکرێ و هه‌ندێ كات هه‌وره بروسكهشى له‌گه‌ڵ ده‌بێت ،ناوچه‌كانى كه‌ركووک و گهرميانیش پێشبينى نمه باران و بارانى مامناوه‌ندى لێ ده‌كرێ له‌گه‌ڵ هه‌وره بروسکە.
ئاماژە بەوەش دەکرێت کە پێشبینی دەکرێت ئه‌م شه‌پۆڵه هه‌تا كاتژمێر 12ـی ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام دەبێت پاشان کاريگهريهكهى لاواز ده‌بێت و ته‌نها له سه‌ر ناوچه شاخاويه‌كانى باكورى هه‌رێم ده‌مێنێته‌وه، هه‌روه‌ها باران بارينه‌كه به شێوه‌ى پچڕ پچڕدهبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.