بارەگای بارزانی چەند پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە.
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی مام جەمال رەشید
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی مام جمال رەشید،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول و بەرپرسی پێشووی مخابەرەی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان (مام جەمال رەشید)مان بیست.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێز و كوردپەروەرەكەتان و خزم و دۆست و كەسوكارتان دەكەین، هاوبەشی خەمتانین.
لە خودای مازن داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو مام جەمال بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021
………………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز ئەمیر گوگە
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، كاك ئەمیر گوگە،
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری شاری زاخۆ و كادیری پێشووی سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول لە یەكێتی قوتابیانی كوردستان و خۆبەخش لە بواری برینپێچی لە شۆڕشی ئەیلوول كاك(یوسف گوگە)ی برای بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی بەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزم و دۆست و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای مەزن داواكارین دڵنەوایی و ئارامی بە بەڕێزتان و خانەوادەكەتان ببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو كاكە یوسف بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی شاد بكات.
باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021
……………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو سەعدییە عبلوش رۆستەم
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لەخانەوادەی سەعدییە عبلوش رۆستەم،
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(سەعدییە عبلوش رۆستەم) خوشكی خوالێخۆشبوو(مەلا پەروێز كاكەیی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێبەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو سەعدییە بەر رەحمەتی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021
……………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ خانەوادەی خاتوو نهار محەمەد عەلی سندی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێزان لە خانەوادەی خاتوو نهاری محەمەد عەلی سندی،
بەدڵگرانیەكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی خاتوو(نهاری محەمەد عەلی سندی)مان بیست.
سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە بەڕێزەكەتان و تەواوی كەسوكار و خزمانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوای و ئارامیتان پێببەخشێت و گیانی خوالێخۆشبوو خاتوو نهاری بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021
……………………………
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خاتوو رۆزه عه‌بدوڵڵا شه‌ریف
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، خاتوو رۆزه عه‌بدوڵڵا شه‌ریف،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر(عه‌بدوڵڵا شه‌ریف) باوكی به‌ڕێزتانمان بیست.
سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و خزم و كه‌سوكارتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای مه‌زن داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌كه‌تان ببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبووی باوكتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه شتی به‌رینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021
………………………
پەیامی سەرەخۆشی بارەگای بارزانی بۆ بەڕێز مامۆستا مەلا عەبدولواحید باڵەكی
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەڕێز، مامۆستا ملا عەبدوڵڵا عەبدولواحید باڵەكی،
بەدڵگرانیەوە هەواڵی كۆچی دوایی هاوژینی بەڕێزتانمان بیست.
سەرەخۆشی لەبەڕێزتان و خانەوادە و كەسوكار و خزمان و ئاشنایانتان دەكەین، خۆمان بەهاوبەشی خەمتان دەزانین.
لە خودای گەورە داواكارین دڵنەوایی و ئارامیتان پێ ببەخشێت و گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان بەر دلۆڤانی خۆی بخات و بە بەهەشتی بەرینی شاد بكات.
انا للە و انا الیە را‌جعون
باره‌گای بارزانی
20ـی كانوونی یه‌كه‌می 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.