Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:31

نەتەوەیەکگرتووەکان: سووریا بووەتە پەناگەی شەڕکەرە بەکرێگیراوەکان

کوردستان TV
100%

نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، ئەوەی راگەیاند کە سووریا بووەتە "پەناگەی شەڕکەرە بەکرێگیراوەکان و قاچاخچێتی ماددەی ھۆشبەر و تیرۆر".


گێرپیدرسن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا ، لە میانی گوتارێکیدا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە بڵاوبوونەوەی ناسەقامگیری لە سووریا بەردەوامە.
پیدرسن، ئاماژەی بەوە کرد کە برسێتی و نەبوونی لە وڵاتەکە بەربڵاو بووە و 14 ملیۆن کەس پێویستیان بە ھاوکارییە و گوتی: "سووریا، بووەتە پەناگەی شەڕکەرە بەکرێگیراوەکان، قاچاخچێتی ماددەی ھۆشبەر و تیرۆر."
گێر پیدرسن، سەرنجی بۆ ئەوەش راکێشا کە 21 مانگە سەرجەم لایەنەکان لەسەر ئەرزدا رووبەرووی قەیرانێکی ستراتیژی بوونەتەوە و ھیچ لایەنێک لە پێکدادانەکاندا باڵادەستی بەدەستنەھێناوە و جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکە پێویستی بە ھەنگاوی سیاسی و ئابووری ھەیە.
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا، ھۆشداری لەوە دایەوە کە دۆخی ئێستای سووریا دەبێتە ھۆی گەیشتن بە بنبەستێکی خراپتر و ئەوەی خستەڕوو کە پێویستە لە ساڵی 2022دا رێگاکانی گواستنەوەی پێواژووی سیاسی بۆ پێشتر و لە زووترین کاتدا بۆ کۆبوونەوەکانی حەوتەمین دانیشتنی لیژنەی دەستووری لە جنێڤ ئامادەیە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.