ئەمساڵ زۆرترین پڕۆژەی ڕێگاوبان خرابوونە بواری جێبەجێکردن و بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەش رایدهگهێنێت: ساڵی نوێ ئەو پڕۆژانەی ڕاگیراون دەست بە تەواوکردنیان دەکرێت.
ئاگرین عەبدوڵڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە، رایدهگهێنێت: ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستان 132 پڕۆژەی ڕێگاوبان خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە کە جۆراوجۆرن و کارکردن لە بەشێکیاندا بەردەوامە و لەلایەن حکوومەتی هەرێمی کوردستانەوە گرینگیی زیاتر بە پڕۆژەکانی ڕێگاوبان دەدرێت.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە دهشڵێت: لە دابەشکردنی پڕۆژەکاندا جیاوازی ناکرێت لە نێوان پارێزگا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا، واتە بە یەکسانی دابەش دەکرێن بەسەر پارێزگاکاندا.
ئاگرین عەبدوڵڵا ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: بەهۆی نەبوونی پارەی پێویستەوە کارکردن لە پەنجا پڕۆژەدا ڕاگیراوە، بەڵام خراونەتە نێو پلانی ساڵی داهاتووەوە بۆ ئەوەی دووبارە دەست بە کار بکەنەوە و تەواو بکرێن، ئەولەویەتی پڕۆژەکانی ساڵی نوێش بۆ پڕۆژە ڕاگیراوەکان دەبێت.
بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە: ساڵی ئایندە کارکردن لە پڕۆژە ڕاگیراوەکاندا دەست پێ دەکاتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.