کارەبای عێراق بۆ تەواوی هاوبەشانی پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت.
له راگه‌یاندراوێكدا ، وه‌زاره‌تی كاره‌بای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه: کامیل قەزاز بریکاری وەزارەتی کارەبای هه‌رێمی كوردستان و سەرۆکی لیژنەی پێوەری زیرەک، وردەکارییەکانی تەکنیکی پڕۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای هەرێمی کوردستانی بۆ بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری تەکنیکیی وەزارەتی کارەبای عێراق و شاندی یاوەری شی کردەوە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: شاندی وەزارەتی کارەبای عێراق بە مەبەستی سوود وەرگرتن لە پرۆژەی پێوەری زیرەکی کارەبای هەرێم سەردانی هەولێریان کردووە و بڕیارە بۆ تەواوی هاوبەشانی، لە سەرانسەری عێراق، پێوەری زیرەکی کارەبا ببەسترێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.