Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 10:54

ئیماڕات پڕۆژه‌ی سەرمایەگوزاری لە سێکتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان ئه‌نجامده‌دات

کوردستان TV
100%


وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڵاویكرده‌وه‌: شاندێكی  گروپێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌تیان كرد و له‌گه‌ڵ وه‌زیری كشتوكاڵ كۆبوونه‌وه‌.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لە دیوانی وەزارەت  بێگه‌رد تاڵه‌بانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بەئامادەبوونی ستافێکی وەزارەت پێشوازیکرد لە گروپێکی کۆمپانیاکانی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی.
وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ رایده‌گه‌ێنێت: ئامانجی ئەم سەردانەی شاندەکەی وەبەرهێنەرانی ئیماراتی بریتی بوو لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکان و زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاری لە سێکتەری کشتوکاڵ لە هەرێمی کوردستان .
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات: هەر لەم دیدارەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی چالاکی و بەرنامە و پرۆژەکان و هەنگاوەکانی بەرەو پێشچوونی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەربارەی پیشەسازی کشتوکاڵی و دابین کردنی ئاسایشی خۆراک و پەرەپێدانی سێکتەری پەلەوەری و ئاژەڵداری و بەڕێوەبردنی سامانی ئاو و پارێزگاری لە بەرهەمی خۆماڵی جوتیاران و ئاشناکردنیان بە تەکنەلۆژیای سەردەمی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی و دامەزراندنی کارگەی پاکێجین و هەناردەکردنی بەرهەمی خۆماڵی بۆ بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بە کوالێتی بەرز.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.