شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
میدیای عێراق بڵاویكردۆته‌وه كه سبه‌ی چوارشه‌ممه شاندێكی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی نوری مالكی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا، سه‌ردانی هه‌ولێر ده‌كه‌ن.
سه‌ردانی شانده‌كه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی لایه‌نه شیعه‌كان بێجگه له‌ره‌وتی سه‌در، ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 10ی ئۆكتۆبه‌ر ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیای عێراق ،شانده‌كه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌و تاوتوێی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كه‌ن.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی ھەریەک لە ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، ھاوپەیمانیی ھێزەکانی دەوڵەت، ھاوپەیمانیی فەتح، بزووتنەوەی عەتا، بزووتنەوەی حقووق و پارتی فەزیلە لەخۆدەگرێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.