Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 08:57

کارمه‌ندێکی ته‌ندروستی سلێمانی: توێکاری تەرمم بۆ زیاتر لە 1000 هه‌زار مردوو کردووە

یەکێک لەوانە کوڕەکەی خۆم بووە
کوردستان TV
100%


كارمه‌ندێكی ته‌ندروستی  سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت: توێکاری تەرمم بۆ زیاتر لە 1000 هه‌زار مردوو کردووە ، یەکێک لەو تەرمانە کوڕەکەی خۆم بووە .
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: بەشی توێکاری لە پەیمانگای پزیشکی دادی سلێمانی یەکێکە لە بەشە هەستیار و گرنگەکان کە توێکار بۆ بەشێک لەو مردوانە دەکرێت بەهەرهۆکارێک گیانیان سپاردبێ. 
ته‌ندروستی سلێمانی راشیده‌گه‌ێنێت: لەم بەشەدا چەندین کارمەند بەشێوەیەکی بەردەوام و بێ ڕەچاوکردنی کاتی دەوامی فەرمی  لەخزمەتی  سێکتەری تەندروستیدان.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌: كه‌ عەبدوڵای توێکار یەکێکەلەو کارمەندە دێرین و  بەئەزموونانەی زیاتر  لە سی ساڵە لە بواری توێکاری تەرمدا  خزمەت دەکات. عەبدوڵای توێکار ژیان و کارەکانی بەشێوەیەکە تەواوی بەرکەوتەکانی لەگەڵ توێکاری تەرمدا بووە بە بەشێک لە چیرۆکی ژیانی. 

 

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.