له كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی هه‌ژده‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی لیڤانتی میوانداری یانه‌ی ڤالێنسیای كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سی گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی ڤالێنسیا ته‌واو بوو.
یاریزانانی یانه‌ی لیڤانتی هه‌ر زوو ده‌ستپێشخه‌ریان كرد و له خوله‌كه‌كانی بیست و یه‌ك و بیستوو چوار دا گۆڵی یه‌كه‌م جۆسێ كامپانا و گۆڵی دووه‌م ڕۆجێر مارتی تۆماریان كرد ، له خوله‌كی چل وچوار گۆنزالۆ گۆیدیس گۆڵێكی بۆ ڤالێنسیا به ده‌ست هێنا و ئه‌م گێمه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك ته‌واو بوو .
له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی گێمی دووه‌م ڤالێنسیا سوودی له لێدانێكی سزا وه‌رگرت و یاریزان كارلۆس سۆلێر سه‌ركه‌وتوو بوو له جێبه‌جێكردنی لێدانه‌كه و جیاوازی گۆڵه‌كانی یه‌كسان كرده‌وه ، له خوله‌كی حه‌فتاو دوو كارلۆس سۆلێر دووه‌م گۆڵی خۆی و سێیه‌می یانه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێنایه‌وه ، پاشان له خوله‌كی هه‌شتاو پێنج ڤالێنسیا دووباره له رێی یاریزان گۆنزالۆ گۆیدیس بووه خاوه‌نی دووه‌م گۆڵی خۆی و چواره‌م گۆڵی یاریه‌كه ، له خوله‌كی نه‌وه‌د یاریزان ئینیس باردهی سێیه‌م گۆڵی لیڤانتی به‌دست هێناو یاریه‌كه‌ش به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به سێ گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی ڤالێنسیا ته‌واو بوو .
به‌م بردنه‌وه‌شی له پله‌ی حه‌وته‌می ڕیزبه‌ندی دێ به كۆكردنه‌وه‌ی بیست و هه‌شت خاڵ .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.