له خولی باسكه‌ی تیپه پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به ئێن بی ئه‌ی، تیپی شیكاگۆ بۆڵز به سه‌دوپازده خاڵ به‌رامبه‌ر به سه‌دوده خاڵ له تیپی لۆس ئه‌نجلۆس لێكه‌رزی میوانی برده‌وه.
له یاریه‌كه‌دا، ئاست و ئه‌نجامی خاڵه‌كانی هه‌ردوو تیپ له یه‌كتر نزیك بوو، تا له كۆتایی نیوه‌ی یه‌كه‌م، شیكاگۆ بۆڵز به شه‌ستویه‌ك خاڵ به‌رامبه‌ر به په‌نجاونۆ خاڵ له‌پێش میوانه‌كه‌ی بوو، له نیوه‌ی دووه‌میش، ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوولا به هه‌مان شێوه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌م به‌رده‌وام بوو.
له ئه‌نجامدا، شیكاگۆ بۆڵز به جیاوازی پێنج خاڵ یاریه‌كه‌ی به سوودی خۆی ته‌واوكرد كه ئه‌مه‌ش هه‌ژده‌مین بردنه‌وه‌ی تیپه‌كه بوو له‌م وه‌رزه‌ی ئێن بی ئه‌ی، یاریزان دیمار دیرۆزان ڕۆڵێكی كاریگه‌ری له‌م بردنه‌وه‌ی شیكاگۆ بینی و سیی و هه‌شت خاڵی له یاریه‌كه تۆماركرد، نیكۆلا ڤۆسیفیچی هاوكاره‌كه‌شی نۆزده خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه به‌ده‌ستهێنا، له‌و لاشه‌وه لیبرۆن جیمس ئه‌ستێره‌ی لێكه‌رز سیی و یه‌ك خاڵی بۆ میوانه‌كان تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی دووه‌م یاری له‌سه‌ریه‌ك و پازده‌مین یاری له‌م وه‌رزه‌ی خوله‌كه دۆڕاند .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.