مه‌فره‌زه‌كانى به‌شى پۆلیسى دوكان دوو تۆمه‌تبارین ده‌ستگیركرد كه له‌سنورى قه‌زاكه دزییان له‌ماڵ و دامه‌زراوه‌كانى حكومه‌ت كردبوو.
له راگه‌یاندراوێكدا، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكرده‌وه:
دوای ئاگادارکردنەوەی به‌شى پۆلیسى دوكان له چەند حاڵەتێکی دزیکردن لەقەزای دوکان لەماڵان وفەرمانگە حکومییەکان و قوتابخانەکانی دەرەوەی قه‌زاكه ، دواى وه‌رگرتنى بڕیارى به‌ڕێز دادوه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكردوو سه‌ره‌نجام له‌لایه‌ن بنكه‌ى پۆلیسى دوكان و پۆلیسى فریاكه‌وتنى دوكان ،به‌هاوكارى ئاسایشى سنوره‌كه توانرا یەکێک لە تۆمەتبارەکان دەست گیر بکرێت و کەلوپەلە دزراوەکان لەماڵەکەیدا دەستی بەسەردابگیرێت ، و دواتر تۆمه‌تبارى دووه‌میش ده‌ستگیركرا .
راشیده‌گه‌یه‌نن: له‌ئێستادا تۆمه‌تباران ( ت،ا، م) لەدایکبوی 1982 ، (م.ع.ح ) لەدایک بووی 1979 به‌بڕیارى دادوه‌رو به‌پێى مادده‌ى 444 له‌یاساى ىسزادانى عیراقى ڕاگیراون و دانیان ناوه به‌تاوانه‌كه‌یاندا .
دووکان .. به‌تۆمه‌تى دزیکردن 2 تۆمه‌تبار ده‌ستگیرکران
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.