ھێزە ئەمنییەکانی عێراق دوو تیرۆریستیان لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە، دەستگیرکرد.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی ئاژانسی ھەواڵگریی و لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا، دوو تیرۆریستیان لە قەزای حەویجە باشووری رۆژئاوای پارێزگای کەرکووک، دەستگیرکردووە.
باس لەوەشکراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوون.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.