دوو كاروانی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگاكانی دیوانییە و بەسرە له باشووری عێراق، کرانە ئامانج.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای دیوانییە بە میدیا عێراقییەکانی رایگەیاندووە کە بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتیی دیوانییە، بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشدا، تەقیوەتەوە.
بە گوتەی سەرچاوەکە، تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە و ھیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.
ههرئەمڕۆ تەقینەوەیەک لە پارێزگای بەسرە باشووری عێراق، کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعشی کردە ئامانج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.