Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 06:51

بەرپرسی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی: پلانمان داناوە خانوو بۆ کەسوکاری شەھیدان دروست بکەین

کوردستان TV
100%


 بەرپرسی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئەمساڵ ھەزار و 370 خانوویان بۆ کەسوکاری شەھیدان دروست کردووە و، ئێستاش پلانیان داناوە بۆ ئەوەی خانوو بۆ کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش دروست بکەن.
د. ئاراس حەسۆ میرخان،  بەرپرسی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان، به‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاند: لە سنووری سێلمانی ئەمساڵ دوو وەجبە خانوومان بۆ کەسوکاری شەھیدان دروست کردووە، وەجبەیەک 870 خانوو و وەجبەی دووەمیش 500 خانوومان دروست کردووە، کە هەموویان تەواو بوونە و دراون بە کەسوکاری شەھیدان، لەناو سلێمانی500 خانوو و لە رانیە و چەمچەماڵ و ھەڵەبجە و کەلار 870 خانووەکەی دیکە دروست کراون.

ده‌شڵێت: ئێستا ئەولەویەت بۆ کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعشە کە خانوویان بۆ دروست بکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ حکوومەت لەسەر خەتین و حکوومەت خۆشی پلانی ھەیە و ئەگەر ئەوانیش نەیکەن، ئێمە خۆمان پلانمان ھەیە و ئێمە شەھیدی زۆرمان ھەیە ھی شەڕی داعش، بۆیە  دروستکردنی خانوو بۆ کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش، دەکەوێتە ساڵی داھاتوو.
د. ئاراس حەسۆ میرخان،  بەرپرسی دەزگای وەبەرھێنانی پارتی دیموکراتی کوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: ھەر چۆنێک بێت کاری جیددی دەکەین بۆ ئەوەی کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعشیش ببنە خاوەن خانوو، جا حکوومەت بۆیان دروست بکات یاخود ئێمە وەکو پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆیە لە ھەوڵەکان بەردەوام دەبین تا کەسوکاری شەھیدانی شەڕی داعش دەبنە خاوەن خانوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.