ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 21 ى 12 ى 2021، له‌شاری به‌غدا له باره‌گای یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، تیروپشكی یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامی یانه‌كانی عێراق راكێشرا.
له‌م قۆناغه‌دا یانه‌كانی هه‌ولێر و زاخۆ ڕووبه‌رووی كه‌رخ و مه‌سافی باشوور ده‌بنه‌وه.
ته‌واوی یارییه‌كانی یانه‌كان له‌م قۆناغه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
کەرخ - ھەولێر یاریگا- کەرخ
قوە جهویلە - زەورا یاریگا- قوە جویە
زاخۆ - مەسافی باشوور یاریگا- زاخۆ
کارەبا - ئەمانە یاریگا- کەربەلا
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق كاتی به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ی دیاری نه‌كردووه تا ئێستاكه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێـت له‌ڕۆژانی داهاتوو بهخشتهیهك كاته‌كانی به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی جامه‌كه دیاری بكات.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.