به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی عه‌نكاوه له‌سه‌ر داخستنی شوێنه گه‌شتیارییه‌كان له ماوه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ ئاگادارییه‌كی بڵاوكرده‌وه.
له ئاگادارییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی عه‌نكاوه‌دا هاتووه:
بە مەبەستی رێکخستنی شار لە ماوەی جەژنەکانی کریسمس و سەری ساڵ و لە سەر ڕاسپاردەکانی پارێزگای هەولێر و بڕیارەکانی لێژنەی ئەمنی ناحیەی عەنکاوا و وەرگرتنی بۆچوونی کەنیسەکانی عەنکاوا، بڕیار درا بە :
١- داخستنی گشت شوێنە گەشتیارییەکان لە شوێنی فرۆشتنی خواردنەوە کحولییەکان و یانەی شەوانە و بارەکان وئاھەنگەکان لە شەوی جەژن لە کاتژمێر ( ٤ ) ی ئێوارەی ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٢٤ بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر تا کاتژمێر ( ٤ ) ی ئێوارەی ڕۆژی ٢٠٢١/١٢/٢٥ وەك ڕێز لێنانێك لە قوربانیانی دوایین لافاوەکانی شاری هەولێر.
٢- کار دەکرێت لەگەڵ سەرپێچی کار بە داخستنی شوێنەکەی و پێ بژاردن کردنی بە بڕی پێنچ ملیۆن دینار.
وه‌ک رێزێک بۆ زیانلێکه‌وتوانی لافاوه‌که شوێنه گه‌شتیارییه‌کانی عه‌نکاوه داده‌خرێن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.