چین گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی عێراقه‌و ده‌یه‌وێ له رێگای ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ژموونی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا فراوان بكات.
رۆژنامه‌ی نیزافیسیمایا گازێتا-ی رووسی بڵاویكردۆته‌وه كه چین له رێگای دروستكردنی 1000 قوتابخانه‌وه به‌هێزی ده‌چێته نێو عێراق.
رۆژنامه‌كه له راپۆرتێكیدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت: كۆمپانیا چینییه‌كان رێككه‌وتنێكیان بۆ دروست كردنی 1000 قوتابخانه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق واژۆكردووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه ده‌شڵێت: چین گه‌وره‌ترین كڕیاری نه‌وتی عێراقه‌و ده‌یه‌وێ له رێگای ئه‌و وڵاته‌وه هه‌ژموونی خۆی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا فراوان بكات.
جێگای ئاماژه پێدانه، حكومه‌تی عێراق له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا رێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ لایه‌نی چین-ی بۆ دروستكردنی 1000 قوتابخانه له‌ته‌واوی وڵات‌دا واژۆكرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.