تێچووی ئۆڵۆمپیادی 202ی تۆکیۆ بە 1،45 ترلیۆن یەنی ژاپۆنی (12،8 ملیار دۆلار) دەخەمڵێندرێت.
لەوبارەیەشەوە ئاژانسی کیۆدۆی ژاپۆنی ھەواڵێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە رێکخەرانی ئۆڵۆمپیادەکە وەرگیراون، پێشبینی دەکرێت تێچووی ئۆڵۆمپیادەکە 1،45 ترلیۆن یەن بێت.
ئەم گوژمەیەش بەھۆی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا و بەڕێوەچوونی یارییەکان بەبێ ئامادەبوونی جەماوەر، 191 ملیار یەنی لێ کەم کراوەتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ساڵی 2019 چاوەڕوان دەکرا1،64 ترلیۆن یەن-یان تێبچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.