Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 05:24

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئێران لە عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

 

ئەمڕۆ سێشەممە لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردن و هەنگاوەکانی لەیەکترنزیکبوونەوی لایەنە عێراقییەکان تاوتوێ کرا.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە جێبەجێکردنی هەرسێ پڕەنسیپی شەراکەت و سازان و هاوسەنگی لە حووکمڕانیی عێراق کرایەوە، ئەوەیش لە پێناو بەدیهێنانی سەقامگیری و بووژاندنەوە و ڕاستەڕێبوونی پڕۆسەی سیاسی عێراق.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بواری ئابووری و بازرگانی و کولتووری تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.