Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:44

WHO: هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگەکانی سەری ساڵ باشترە لە مردن

کوردستان TV
100%

 

سەرۆکی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوا دەکات سەرجەم ئاهەنگ و ڕێوڕەسمەکان بەبۆنەی سەری ساڵ هەڵبوەشێنرێنەوە و ڕایگەیاند، هەڵوەشاندنەوەی بۆنەیەک باشترە لە لەناوچوونی ژیان.

تێدرۆس ئادانۆم سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی لەگەڵ ئاماژه‌دان به‌ داتاكانی به‌رده‌ستی ڕێكخراوه‌كه‌یان له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی خێرای ڤایرۆسی كۆڕۆنا لە جۆری ئۆمیكرۆن، داوای كرد سه‌رجه‌م ڕێوڕه‌سم و بۆنه‌كانی كه‌ بڕیاره‌ بەبۆنه‌ی سه‌ری ساڵی زایینی به‌ڕێوه‌بچن هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه‌.

هەروەها ڕایگەیاند: هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنه‌یه‌ک زۆر باشتره‌ له‌ له‌ناوچوونی ژیانێكی باشتر، ئه‌وە ڕوونه‌ كه‌ هه‌مووان به‌ده‌ست ڤایرۆسی كۆرۆنا ماندووبوونه‌‌ و پێیان خۆشه‌ له‌گه‌ڵ هاورێ و دۆست و كه‌سه‌ نزیكه‌كانیان كات به‌سه‌ر ببه‌ن و ژیان بگه‌ڕێته‌وه‌ دۆخی ئاسایی خۆی، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌مو تاكه‌كان و سه‌رۆكی هه‌موو وڵاتان باش له‌وە تێبگه‌ن بۆ پاراستنی خۆیان و ده‌روبه‌ره‌كانییان پێوست ده‌كات بڕیاری قورس بده‌ن کە یه‌كێک له‌و بڕیارانه‌ش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ و دروستنەکردنی قەرەباڵغییە لە بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ.

ڕاشیگەیاند: بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بۆنه‌ی‌ سه‌ری ساڵ و ئاماده‌نه‌بوونی هاووڵاتییان له‌ بۆنه‌كانی سه‌ری ساڵ،‌ زۆر باشتره‌ له‌وه‌ی له‌ پرسه‌ی كۆچی كه‌سه‌ نزیک و خۆشه‌ویسته‌كانیان به‌شداربن .

سه‌رۆكی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وەش‌ كرد کە جیهان نایەوێت ساڵی داهاتووش هه‌ر له‌و شوێنه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه‌، هەروەها جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ كۆتاییهاتنی ڤایرۆسی كۆڕۆنا به‌نده‌ به‌وه‌ی كه‌ ڤاكسینی كۆڕۆنا به‌ یه‌كسانی بگاته‌ ده‌ستی هه‌موو كه‌سێک و ده‌بێت تا كۆتایی ساڵی 2022 لانیكه‌م له‌ سه‌دا حه‌فتای تاكه‌كانی هه‌ر وڵاتێن خۆیان به‌ ڤاكسینه‌كه‌ كووتابێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.