وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، گەڕان و پشکنین بۆ دۆزینەوەی قوربانییەکانی لافاوەکەی چەند ڕۆژی ڕابردووی هەولێر دەکەن، وەک یەکێک لە ئەرکە سەربازییەانی خۆی.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند: لە درێژەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانەی پێشمەرگە پێشکەش بەخەڵکی دەکات، وەک یەکێک لە ئەرکە سەربازییەکانی خۆی هاوکاریکردنی خەڵکی سڤیلە لەکاتی کارەساتە سروشتیەکاندا، بۆ ئەو مەبەستە پێشمەرگە بەشدار دەبن لە گەڕان و پشکنین بە دوای تەرمی قوربانیەکانی لافاوەکەی ئەو رۆژانەی پێشوو.
ڕاشیگەیاند: پێشمەرگە بەتیمێکی K9 بەشدار دەبن، تیمەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو سەگە ڕاهێنراوانەن بەشێوەیەکی زانستی فێرکراون، هاوکار دەبن لە پشکنین و دۆزینەوەی ونبووەکان.
وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژە بەوەش دەکات کە ئەم تیمە لەگەڵ دەزگا پەیوەندیدارەکان و خەڵک بەردەوام دەبن لە گەڕان بەدوای تەرمی قوربانیەکاندا، بەوهیوایەی لە زووترین کاتدا بتوانن قوربانیەکان بدۆزنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.