کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک لەکارگەی ئاسنی کەورگۆسکی سەر بە قەزای خەبات 3 هاووڵاتی بوونە قوربانی.
ئەحمەد نەبی بەڕێوەبەری ناحییەی کەورگۆسک بە سالار نامیق پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە بەهۆی تەقینەوەی نارنجۆکێک لە کارگەی ئاسنی کەورگۆسک کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسی دیکەش برینداربوو.
هەروەها ئاماژە بەوەش دەکرێت کە نارنجۆکەکە لەکاتی توانەوەی ئاسن تەقیووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.