Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 05:24

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر تەقینەوەی نارنجۆکەکە دەدات

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی هەولێر ڕوونکردنەوە لەسەر تەقینەوەی نارنجۆکێک لە کارگەیەکی شیش لە هەولێر دەدات و ڕایدەگەیەنێت، نارنجۆکەکە لە کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پارێزگای هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە " دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادارکرانەوە کەوا نارنجۆکێکی دەستی (ڕومانە) لە کارگەی شیشی کەورگۆسک تەقیوەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی خەبات، بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا نارنجۆکەکە لە کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە."

لە ڕاگەیانراوەکە ئەوەش هاتووە کە " لە ئاکامدا کرێکارێک بە ناوی (نایف شاباز چاوشین) تەمەن (45) ساڵ، گیان لەدەست دەدات و کرێکارێکی تریش بەناوی (سامر ئیسماعیل تەها) زامدار دەبێت، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و زامدارەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات کە  "لە کاتی ئێستاشدا هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی ڕوودانی ڕووداوەکە."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.