Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 05:24

ڕاگەیانراوێکى ناڕەزایی لە پارێزگارى هەولێرەوە

کوردستان TV
100%

 

پارێزگاری هەولێر ڕاگەیانراوێکی ناڕەزایی بڵاوکردۆتەوە سەبارەت بە تەرخانکردنی بڕی 2 ملیار دینار لەلایەن حکوومەتی عێڕاقەوە بۆ زیانلێکەوتووان.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە "دواى ئەوەى ئەو کارەساتەى لە ڕۆژى هەینى بەهۆى لافاوەوە بەسەر شارەکەماندا هات کە سەرەڕاى زیانى گیانى قەبارەى زیانە ماددیەکانیشى زۆر گەورەبوون ئەوە جگە لە زیانەکانى کەرتى گشتیى کە تەنها زیانى هاووڵاتییانى زەرەمەند بەبڕى (20) تاوەکو (21) ملیار دینار خەمڵێندراوە، بۆ بەهاناوەچوونى زیانلێکەوتووان وەک مافێکى یاسایی خۆمان داواکاریمان پێشکەش بە حکوومەتى عێراقی فیدراڵ کرد تاوەکو لەبودجەى فریاکەوتن کە مانگانە لە بوودجەى دیاریکراوى هەرێمى کوردستان دەبڕدرێت ئەو بەشەى کەمافى هەرێمى کوردستانە بۆمان بیگەڕێنەوە."

هەروەها ئەوەش هاتووە کە "بەداخەوە ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆبوونەوەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقی فیدراڵ بڕیاردراوە بڕى (2) ملیار دینار بۆ هەولێر بنێردرێت کە ئەمەش بەهیچ شێوەیەک لە چاوەڕوانى ئێمەدا نەبوو لەبەرامبەر قەبارەى ئەو زیانە گەورەیەى بەهۆى کارەساتێکى سروشتییەوە بەسەر شارەکەمان داهاتووە.

ڕوونیشی دەکاتەوە کە "وێڕاى ئەوەى ئەوپەڕى ناڕەزایەتی خۆمان بەرامبەر بەم بڕیارەى ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقى فیدراڵ دەردەبڕین، پێمان وایە ئەو بڕیارە بەهیچ شێوەیەک لە ئاستى چاوەڕوانى و قەبارەى زیانەکان نییە، سەرەڕاى ڕەتکردنەوەى ئەو بڕەى بۆمان دیاریکراوە کە بەهیچ شێوەیەک وەریناگرین، بێ هیوابوونى خۆمان لەهاوکاریکردنى حکوومەتى عێراقی فیدراڵ نیشان دەدەین و ئەو بڕە پارەیەش قەبوڵ ناکەین.

پارێزگاری هەولێر هەروەها داوا دەکات کە ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراقی فیدراڵ چاو بە بڕیارەکەیان بخشێننەوە،"چونکە ئەوەى داوامان کردووە مافێکى یاسایی ئێمەیە و بەخێر پێمان نادرێتن کە مانگانە بەناوى خەرجی سیادى لە بوودجەى هەرێمى کوردستان دەبڕدرێت و ئێستاش لەو کاتەى کە پێویستمان پێیەتى دەبێت بۆمان بگەڕێننەوە."

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.