Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 04:18

هاووڵاتییەک لەسەر ئامێرێکی سەرخستنی بلۆک دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەست دەدات

کوردستان TV
100%

 

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە هاووڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵ کە پیشەی کرێکاریە، هەروەها خێزاندارە و خاوەنی 8 منداڵە لە کارگەیەکی شاری هەولێر لەسەر ئامێری سەرخستنی بلۆک کەوتە خوارەوە.

خێزانەکەی بە (کوردستان تیڤی)ـییان ڕاگەیاند: هاووڵاتییەکە ناوی (جەبار حەسەن)ـە، دانیشتووی قەزای خەباتە، ڕۆژانە بە مەبەستی کارکردن و سەردانی شاری هەولێری دەکرد و دوای گواستنەوەی کەرەستەی بلۆک بۆ باڵەخانەیەک دەکەوێتە خوارەوە و بەهۆیەوە گیان لەدەست دەدات.

هەروەها خێزانەکەی ئاماژەیان بەوەش کرد کە ئەو هاووڵاتییە لەسەر ئامێری سەرخستنی بلۆک لە نهۆمی پێنجەمەوە کەوتۆتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە.

پەیامنێر: سالار نامیق

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.