لە بەریتانیا بەھۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ئاھەنگەکانی سەری ساڵ لە لەندەنی پایتەخت ھەڵوەشێندرایەوە و نمایشی شانۆکان بۆ ماویەک ھەڵپەسێردرا.
سەرۆکی شارەوانیی لەندەن، سادق خان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە سوورن لەسەر ئەنجامدانی ئەوەی لە دەستیاندا بێت بۆ رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
سادق خان راشیگەیاند کە بەم ھۆیەوە بریاری ئەوەیان داوە کە چالاکییەکانی سەری ساڵ کە وا پلانی بۆ دانرابوو لە گۆڕەپانی ترافالگار بەڕێوەبچێت ھەڵبوەشێننەوە و گوتی: "ئەمە زۆربەی لەندەنییەکان تووشی نائومێدی دەکات، بەڵام دەبێـت ھەنگاوی راست بنێین بۆ کەمکردنەوەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە".
سەرۆکی شارەوانیی لەندەن ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە بری ئەمەدا ھاتنی ساڵی نوێ بەشێوەیەکی راستەوخۆ بەخش دەکەن.
ئەم ساڵ پلانی ئەوە دانرابوو کە لە بری نمایشکردنی نەریتیی یاریی ئاگرین لەسەر رووباری تایمز، بۆ یەکەم جار ئاھەنگی گۆڕەپانی ترافالگار بەڕێوەبچێت و ئامادەبوون بە بلێت بێت.
لەلایەکی دیکەوە، شانۆ بەناوبانگە جیھانییەکانی لەندەن، دەستیان بە دواخستنی شانۆگەرییەکانیان کردووە. لەو راگەیەندراوەی کە لە شانۆکانەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو کارمەندانی شانۆکە دەستنیشانکراوە و ئەم دۆخە ناچاری کردوون نمایشەکانیان رابگرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.