سوپای فەڕەنسا کوژرانی سەرکردەیەکی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشی لە نیجەر رۆژئاوای کیشوەری ئەفریقا راگەیاند.
بەپێی ماڵپەڕی "ویست فڕانس"ی فەڕەنسی، سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای فەڕەنسا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە ئاکامی ھێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی فەڕەنسادا، سەرکردە لە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، سومانا پورا لە ناوچەی تیلابێری رۆژئاوای نیجەر کوژراوە.
باس لەوەش کراوە کە سەرکردە کوژراوەکەی داعش، یەکێک بوو لە بکوژانی شەش کارمەندی فەڕەنسی کە لە بواری مرۆییدا لە نیجەر خزمەتیان دەکرد.
بەپێی راگەیەندراوەکە سەرۆکی ئەرکانی فەڕەنسا، کۆڵۆنێڵ باسکال ئیانی رایگەیاندووە کە سومانا پورا، وێنەی گولـلهبارانکردنی شەش فەڕەنسییەکەی لە میدیاکاندا بڵاوکردبوویەوە.
لە ئابی 2020دا، شەش کارمەندی فەڕەنسی کە لە بواری مرۆییدا لە نیجەر خزمەتیان دەکرد لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا کوژران و دواتر رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیارێتی خۆی لە کوشتنی ئەو کەسانە راگەیاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.