سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە مانگی ئاداری 2020 ەوە تا ئێستا، 1،2 ملیار دۆلار قەرز دراوەتە ئوردن.
لەوبارەیەشەوە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەتەوە و تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئوردن لە هەوڵی ئەنجامدانی چاکسازیی ئابووریدایە، بۆ ئەو مەبەستەیش سندوقەکە هاوکاری حکوومەتی عەممان دەکات.
لە راگەیەندراوەکەدا جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هاوکارییەکانی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی دەبنە یارمەتیدەر بۆ دابینکردنی پێداویستییە داراییەکانی ئوردن، بەتایبەت لە کاتێکدا کە ئەو وڵاتە ژمارەیەکی زۆر پەنابەری پەنادەوە و بەمهۆیەوە فشارێکی زۆری لەسەر دروست بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.