بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئاینی سه‌باره‌ت به هه‌واڵی ده‌ستگیر كردن بۆ ئاوات حوسامه‌دین له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه بڵاوكرده‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: لەھەندێ دەزگای راگەیاندن بە نەزانینەوە بڵاو کراوەتەوە کە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ (ئاوات حوسامه‌دین ) دەرکردووە، ئێمە لەکاتێکدا رایدەگەیێنین کەھیچ وەزارەتێکی حکومەتی کوردستان دەسەڵاتی دەستگیرکردنی ھیچ کەسێکی نیە، بریاری دەستگیرکردن لەلایەن (دادگاوە)دەدرێت.
راشیدهگهیهنن: دەربارەی ئەو کەیسەش ئەو سکاڵایەی کە تۆمار کراوە، لەلایەن کەسێکی بەناوی ( جەلیل سەلەفی)بووە، ئێمە پێمان وایە بۆھەر لەیەک تێنە گەیشتنێک باشترین شوێن بۆیەکلایی کردنەوەیەی ئەو بابەتانە دادگاکانن، چونکە دادگا شوێنێکی مەدەنی و یاساییە بۆیەک لاییکردنەوەی ھەرکێشەیەک کە ھەبێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتی پێکەوەژیانی ئایینی لە وەزارەتی ئەوقاف و کاورباری ئایینی، جەخت لەوەدەکەینەوە کە بەیەکەوە ژیانی ئایینی و نەتەوەیی لەھەرێمی کوردستان نە لە رابردوو ، نەلەئێستاو داھاتوویشدا ھیچ کێشەیەکی نەبووە و نابێت، کوردستان نموونەیەکی جوانی ناوچەکەیە.
ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و کاروباری ئاینییه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.