Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 04:19

10 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی ملیارێک و 560 ملیۆن دینار لە هەولێر جێبەجێ دەکرێن

کوردستان TV
100%


 وه‌زاره‌تی شاره‌وانی رایگه‌یاند: 10 پرۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی ملیارێك و 560 ملیۆن دینار لە  هەولێر جێبەجێ دەكرێن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22 ى 12 ى 2021 ، له‌ راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌: لەسەر ڕێژەی 15% و ڕێژەی 100%ی داهاتی شارەوانی، بە گوژمەی ملیارێك و 560 ملیۆن دینار، 10 پرۆژەی خزمەتگوزاری لەلایەن سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە لە ژمارەیەك گەڕەكی شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێن، كە ئەو پرۆژانە دەبنە هۆی بەرزتركردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكان لە شاری هەولێردا.
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راشیده‌گه‌ێنێت: ئەمەش لەكاتێكدایە چەند ڕۆژێكە تیمەكانی شارەوانی لە چەند گەڕەك و شوێنێكی شاری هەولێر سەرقاڵی بەڕێوەبردنی پرۆسەكانی خاوێنكردنەوەی ماڵ و كۆڵانەكانن، بۆ ڕێگریكردنیش لە مەترسیی لافاو، سەرجەم تیمەكانی سەر بە وەزارەتمان، كەندە سرووشتی و ڕێڕەوەكانی ئاو لەو گردجووتیار و گەڕەكەكانی سەركارێز و ڕۆشنبیری و شارۆچكەی دارەتوو و چەند شوێنێكی تر خاوێن و فراوان دەكەن.
وه‌زاره‌ت ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شده‌كات:  لە ئاستی باڵادا بە بەردەوامی بەدواداچوون بۆ سەرجەم پرۆسەكانی خاوێنكردنەوە و گەورەكردنی كەندە سرووشتییەكان دەكات.

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.