په‌رله‌مانی كوردستان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه یاسای چەك لە هەرێمی كوردستان وهۆكاری لافاوەكەی شاری هەولێر و ڕێگە چارەسەرییەكان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دیاردەیە ده‌كات .
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (١٣)ی ئاسایی خولی پایزەی ساڵی سێیەم له خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر (١٠:٣٠)ی به‌یانیی ڕۆژی چوارشەممە ڕِێكهوتی ٢٠٢١/١٢/٢٢، به‌م شێوه‌یه بێت:
یەكەم: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ ئەم پێشنیاز و پڕِۆژەیاسایانەی خوارەوە، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (٨٧، ٨٨، ٨٩) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان:
١ - پڕۆژەیاسای (چەك لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
٢ - پڕۆژەیاسای (هەمواری یەكەمی یاسای ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٢١ یاسای وەزارەتی كارەبا لە هەرێمی كوردستان-عێڕاق).
دووەم: خستنەڕووی بەدواداچوونی ڕاپۆرتی لێژنەی (شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندن و گەشتوگوزار)، سەبارەت بەهۆكاری لافاوەكەی شاری هەولێر و ڕێگەچارەسەرییەكان بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئەو دیاردەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.