وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند: بێگەرد تاڵەبانی وه‌زیری كشتوكاڵ بەئامادەبوونی بریکار و ستافێکی وەزارەت کۆبۆوە لەگەڵ ئەنجومەنی باڵای پیشەسازی پەلەوەری .
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه: لەم کۆبونەوەیەدا بەووردی گفتوگۆ کرا دەربارەی چەندین بابەتی گرنگ و پەیوەست بە ئەنجومەنەکە بەتایبەتی دەربارەی هەوڵەکانی وەزارەت بۆ پاڵپشتی پرۆژەکانی پەلەوەری خۆماڵی و لێخۆشبوونی گومرگی و چاودێری کردن و بەدواداچوونی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی بەرهەمی هێلکە و مریشک لە دەروازەکان و هەنگاوەکانی وەزارەت بۆ دابەزاندنی نرخی عەلەف و پێکهاتەکانی ،هەروەها کەمکردنەوەی رۆتین لەمامەڵەکانی خاوەن پرۆژەکان.
وه‌زاره‌ت ئاماژه بۆ ئهوهشدهكات: ئەمانە و چەندین بابەتی تر لەم کۆبونەوەیەدا باسکران لەنێوان ئامادەبووان .
لەکۆتایدا چەندین بڕیار و راسپاردە و پێشنیار و رێککاری گرنگ گەڵالە و پەسندکران ،لەپێناو پارێزگاری لەبەرهەمی خۆماڵی و بەردەوامی لە پاڵپشتی پرۆژەکانی پەلەوەری و کاروبارەکانی ئەنجومەنەکە.
وه‌زاره‌تی کشتوکاڵ: پاڵپشتی پڕۆژەکانی پەلەوەری خۆماڵی ده‌که‌ین
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.