Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 15:01

عێراق.. 3 بۆمبی چێندراو به‌ کاروانێکی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ته‌قییه‌وه‌

کوردستان TV
100%


سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند، بۆمبێکی چێندراو لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی هاوکاری سەر بە هاوپەیمانی لەسەر رێگای خێرا لە پارێزگای بابل تەقییەوە و ئەو کاروانەی کردە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی ماددی و گیانی لێنەکەوتەوە.
هاوکات سەرچاوەیەکی دیکە ئەوەشی زیاد، دوو تەقینەوەی دیکەی هاوشێوە لە هەردوو پارێزگای بەسرە و دیوانییە لە باشووری عێراق روویاندا کە دوو کاروانی هاوکاری سەر بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان کردە ئامانج و، یەکێک لە بۆمبەکان زیانی ماددی لێکەوتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.