Erbil 38°C یەکشەممە 14 حوزەیران 02:29

شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى گەیشتە هەولێر

کوردستان TV
100%

شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى گەیشتە هەولێر.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021.12.22، هەریەک لە هوشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسى پارتى، عەلى حوسێن بەرپرسى مەکتەبی پەیوەندییەکان ـ کوردستانى و عێراقى پارتى، د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، د.عەرەفات کەرم نوێنەرى بارەگاى بارزانى، لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر پێشوازیان لە شاندێکى (چوارچێوەى هەماهەنگى) بە سەرۆکایەتى نورى مالیکى سەرۆکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا کرد.

وابڕیارە لەسەردانەکەیاندا بۆ هەولێرى پایتەخت شاندى (چوارچێوەى هەماهەنگى) کە لە چەند لایەنێکى سەر بەپێکهاتەى شیعە پێکهاتووە لەگەڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان لەبارەى پێکهێنانى کابینەى نوێى حکومەتى عێراق گفتوگۆ بکات.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.